لە سان پێترس بۆرگ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە

رووداو-هەولێر 

لە شاری سان پێترس بۆرگ-ی رووسیا، پێشانگایەکی هونەری و فۆتۆگرافی بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە.

کۆمەڵەی کوردانی سان پێترس بۆرگ، بەبۆنەی 29یەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پێشانگایەکی هونەرییان کردەوە و تێیدا چەندین وێنە و گوزارشتیان لەسەر رۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نیشاندا و دەیان کوردی دانیشتووی رووسیا و خەڵکی ئەو وڵاتە سەردانی پێشانگاکەیان کرد.

ئومێد هەردەوان، خوێندکاری ئەندازیاری نەوت لە رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە پێشانگاکەدا کوردانی قەوقاز، ئەرمینیا و جۆرجیا ئامادەبوون و هاوکات ژمارەیەک لە خەڵکی رووسیا و رۆژنامەنووسانیش ئامادەبوون.


پێداچوونەوە: راوچی حەسەن