سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە .
لە کۆبووەنەوەکەدا بەپێی راگەیێنراوەکەی، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و هەروەها گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
لەکۆبوونەوەکەدا هەروەها جەخت لە هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرا.