رووداو دیجیتاڵ
ئەمیکا، رۆبۆتێکی زیرەکە و لە کۆڕبەندی داهاتووی دوبەی کە لە مۆزەخانەی شارەکە بەڕێوەدەچێت، پێشوازیی لە خەڵک دەکات. جووڵەی هاوشێوەی جووڵەی مرۆڤە و جگە لە پێشوازیکردن، وەڵامی پرسیاریش دەداتەوە.
ماجید مەنسوری، جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی داهاتووی دوبەی دەڵێت، "ئەمیکا زیرەکترین رۆبۆتی لێکچووی مرۆڤە لە جیهاندا، چونکە زیرەکییە دەستکردەکەی، جووڵەکەی، دەربڕینە رواڵهتییەکەی نایابە. کاتێک سەیری دەکەی، سەیری چاوەکانت دەکات. هەروەکو مرۆڤ دەتوانێت دەموچاوی بجووڵێنێت."
ئەمیکا لە لایەن کۆمپانیای "هونەری ئەندازیاری"ـی بەریتانییەوە دروستکراوە. هەموو بەشەکانی جەستەی رۆبۆتەکە سەربەخۆن، واتە بە لێکردنەوەی پارچەیەکی، رۆبۆتەکە لەکارکردن ناکەوێت. دەتوانرێت مامەڵە و گفتوگۆی رۆبۆتەکە بە خواستی خاوەنەکەی دابنرێت، بەڵام هێشتا ناتوانێت بەرێگەدا بڕوات.
ئامی وێب، بەڕێوەبەری پەیمانگەی داهاتووی ئەمڕۆ گوتی، "باوەڕم وایە ئەنجامی ئەم کۆڕبەندە هۆشیاریی لە جیهاندا بڵاودەکاتەوە، پەرە بە ستراتیجی داهاتوو دەدات؛ شارەزایان لێرەن تاوەکو تاوتوێی چوونە نێو قۆناخی ستراتیجی داهاتوو بکەن."
لە کۆڕبەندەکەدا 400 شارەزای بواری رۆبۆت بەشدارن. ئامانجی سەرەکیش لە رێکخستنی بریتییە لە ئاشناکردنی بەشداربووان بە نوێترین داهێنانی بواری رۆبۆتەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ