وەزیری وزەی ئوزبەکستان بۆ رووداو: کۆپ 29 دەبێتە هۆی گۆڕانکاری
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری وزەی ئوزبەکستان دەڵێت، کۆنفرانسی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان گۆڕانکاری لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
جوباریک میرزاماخمودۆف، وەزیری وزەی ئۆزبەکستان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو لە باکوو سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی گۆڕانکاری دوای کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا گوتی، "بە دڵنیاییەوە (کۆنفرانسەکە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری)."
وەزیری وزەی ئوزبەکستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەشڵێت، "ئەگەر هەموو ئەوەی گوتراوە بکرێت و جێبەجێ بکرێت، ئەوا سەرکەوتوو دەبین."
ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنفرانسەکە "دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆکردن و جێبەجێکردنی (رێککەوتن و بڕیارەکان)."
کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا (COP29) تاوەکو 22ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و سەرکردە، شاند و نوێنەری نزیکەی 200 وڵات، رێکخراو و هەرێم تێیدا بەشدارن.
سەرنجێکی سەرەکی کۆنفرانسەکە لەسەر پارەدارکردنی ئەو وڵاتەنەیە داهاتیان کەمە تاوەکو بتوانن لە بواری رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوادا هەنگاو بنێن.
دەقی پرسیارەکەی رووداو و وەڵامی جوباریک میرزاماخمودۆف، وەزیری وزەی ئوزبەکستان:
رووداو: سەبارەت بەم لووتکەیە، چۆن لووتکەکە هەڵدەسەنگێنیت؟ پێتوایە هیچ گۆڕانکارییەک لەدوای ئەم لووتکەیەوە دروستبێت؟
جوباریک میرزاماخمودۆف، وەزیری وزەی ئوزبەکستان: بە دڵنیاییەوە. وەکو ئەوەی هاوڕێ و هاوکارەکەم ئاماژەی پێکرد، پێویستمان بە کردارە. ئەگەر هەموو ئەوەی گوتراوە بکرێت و جێبەجێبکرێت، ئەوا سەرکەوتوو دەبین. ئەمە دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و گفتوگۆکردن و جێبەجێکردنیان (رێککەوتن و بڕیارەکان).
داڕشتنەوە: نیاز مستەفا