پاڵەوانێتیی باشترین وەستای پیتزا لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

رووداو دیجیتاڵ 

پاڵەوانێتی جیهانیی باشترین وەستای پیتزا بە بەشداریی نزیکەی هەزار وەستای پیتزای سەرانسەری جیهان، لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. 
 
وەستایەک بە ناوی گابریێل پیسیدو لە بەلجیکاوە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا کردووە. بەشێکی سەردانکەران پیتزاکەی تاقیدەکەنەوە. 
 
سەردانکەرێک دەڵێت، "ساسەکەی زۆر نایابە، جۆری تەماتە و مادەکانی دیکەی باشن. تامەکەی لەسەرووی هەموویەوەیە." کچێکیش کە بۆ جاری یەکەمی نییە سەردانی پیتزاکە دەکات، دەڵێت، "من مانگانە دوو جار دێم بۆ ئەوەی پیتزای مانگ بخۆم. بۆ من تایبەتە."
 
وەستا گابریێل دەیەوێت ببێتە باشترین وەستای پیتزا لە جیهاندا؛ بۆ بڕینی ئەم هەنگاوە، پێویستە لە پاڵەوانێتیی هەڵبژاردنی باشترین پیتزا یەکەم بێت کە لە شاری کاپاچیۆ لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
 
وەستا گابریێل دوودڵە، یەکەم دەبێت یان نا؟ داهێنانەکانی لە پێکهاتەی پیتزاکەی بڕیار دەدات.
 
گابریێل پیسیدو، شێفی پیتزا دەڵێت، "کارکردن لەگەڵ شێفی لێهاتووی پیتزا وای لە من کردووە لە کارەکەم بەردەوام بم."
 
پاڵەوانێتییەکە ئاسان نییە و زیاتر لە 1000 وەستای پیتزا لە جیهاندا بە دەستڕەنگینی خۆیان، کێبکڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.
 
کێبڕکێکە لە 13ی مانگەوە دەستیپێکردووە و لە 15ی مانگ باشترین وەستای پیتزا لەسەرتاسەری جیهان بۆ ساڵی 2023 رادەگەیێندرێت.