بەشێک لە خەڵاتەکانی ئۆسکار 2023 دابەشکران

 
رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵیوودی کالیفۆڕنیای ئەمریکا 95ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2023 بەڕێوەدەچن و خەڵاتەکان دابەشکران. برێندان فراسەر، ئەکتەری ئەمریکی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو و میشێل یۆو، خانمە ئەکتەری بە رەچەڵەک مالیزی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری ئۆسکاری 2023یان بردەوە.
 
هاوکات جەیمی لی کۆرتس خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پاڵپشت و "کە هوی کوان" خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشتیان بردەوە.
 
خەڵاتەکانی ئۆسکاری 2023:
 
میشێل یۆو، خانمە ئەکتەری بە رەچەڵەک مالیزی خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری ئۆسکاری 2023ی بردەوە و بووە یەکەمین ژنی ئاسیایی کە ئەو خەڵاتە بباتەوە
 
 
برێندان فراسەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە ئۆسکاری 2023 بردەوە
 
 
خەڵاتی باشترین دیزاینی جلوبەرگ درایە فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever"
 
خەڵاتی باشترین ماکیاژ درایە فیلمی "The Whale"
 
خەڵاتی باشترین وێنەگرتن درایە فیلمی "All Quiet on the Western Front"
 
خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەکشن درایە "An Irish Goodbye"
 
خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم "Navalny"
 
خەڵاتی باشترین ژنە ئەکتەری پاڵپشت درایە جەیمی لی کۆرتس لە فیلمی "Everything Everywhere All at Once"
 
خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی پاڵپشت درایە "کە هوی کوان" لە فیلمی "Everything Everywhere All at Once"
 
خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشن درایە "Guillermo del Toro's Pinocchio"
 
خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی درایە "All Quiet on the Western Front"
 
خەڵاتی باشترین کورتە بەڵگەفیلم درایە "The Elephant Whisperers"
 
خەڵاتی باشترین کورتە ئەنیمەیشن درایە "The Boy, the Mole, the Fox and the Horse"
 
خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەیی درایە "All Quiet on the Western Front"
 
خەڵاتی باشترین ئیفێکتی وێنە درایە "Avatar: The Way of Water"
 
خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو درایە فیلمی ""Women Talking"
 
 
براوەی زۆرترین خەڵاتەکانی ئەمساڵ لە 95ـەمین رێوڕەسمی ئۆسکار بەمشێوەیە:
 
فیلمی "Everything Everywhere All at Once" حەوت خەڵاتی بردەوە
 
فیلمی "All Quiet on the Western Front" چوار خەڵاتی بردەوە
 
فیلمی "The Whale" دوو خەڵاتی بردەوە