پیاوێکی 75 ساڵانی چینی 35 ساڵە خۆبەخشانە شۆفێران رێنوێنی دەکات: پلانم بۆ داهاتوو نییە
رووداو دیجیتاڵ
پیاوێکی 75 ساڵان لە چین 35 ساڵ پێش ئێستا لە دوو رووداوی هاتووچۆدا هاوژین، چوار منداڵ و خوشکێکی گیانیان لەدەست دا، لەو کاتەوە (واتە 35 ساڵە) بە خۆبەخشانە لە شەقامەکانی ناوچەیەکی هەرێمی یونان رێنوێنی بە شۆفێران دەدات.
ژانگ ئەیچینگی 75 ساڵ بۆ ئەوە ئەو کارە دەکات، بۆئەوەی خەڵک هەمان ئازاری ئەو نەچێژن. ئەو دەڵێت، "بەڵێنم داوە بەردەوام بم لەم کارەم بە خۆبەخشی، تاوەکو ئەو کاتەی چیدی نەتوانم بجووڵێم."
ئەو لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەکە و پارتی کۆمیۆنیستی دەسەڵاتداری چینەوە بۆ ئەو کارەی خەڵات کراوە. ژانگ لەگەڵ پۆلیسەکان دەرچوونیشی هەیە و زۆرجار خۆی دەچێتە سەر رووداوەکان.
ئایچینگ دەڵێت، "هیچ پلانێکم بۆ داهاتوو نییە. تەنیا دەمەوێت رۆژەکانم بەڕێبکەم و بێمەوە سەر شەقامەکان. هیوادارم بتوانم دوو ساڵی دیکەش ئەمە بکەم."
ژانگ چالاکڤانە بۆ رێگری لە بازرگانی بە مرۆڤیش؛ تاوەکو ئێستا لەسەر شەقامەکان هاوکار بووە لە دەستگیرکردنی 300 دز و ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن.