توێژینەوەیەکی بەریتانی: خواردنەوەی قاوە لە بەیانیان ئەگەری مردنی پێشوەختە کەمدەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
قاوە خواردنەوەی تێکڕای رۆژانەی یەک ملیار مرۆڤە؛ نوێترین توێژینەوەی بەریتانیش کە لە گۆڤاری "یورپیەن هەرت" بڵاوکراوەتەوە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی پێشنیاز دەکات.
دەیڤد شپیگلهەلتە، پرۆفیسۆرە لە زانکۆی کامبریج و دەڵێت: "ژمارەیەک بەڵگەی زۆر هەن کە پێشانی دەدەن خواردنەوەی رۆژانەی قاوە سوودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەمە تەواو ناڕاستە. راستییەکە ئەوەیە کە خواردنەوەی قاوە لە بەیانییان سوودی تەندروستی هەیە."
توێژینەوەکە 10 ساڵی خایاندووە کە 40 هەزار کەسی پێگەیشتوو بەشدارییان تێدا کرد. بەپێی ئەنجامەکانی، خواردنەوەی قاوە لە بەیانیان مردنی لەناکاو 16٪ کەمدەکاتەوە.
هەروەها، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵیش 31٪ کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەوانەی قاوەیان لە کاتەکانی دیکەدا خواردووەتەوە هیچ سوودێکیان لێنەبینیوە.
ساڵی 2022 بەهای بازاڕی قاوە 127 ملیار دۆلار بوو، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2030 بگاتە 133 ملیار دۆلار.
بەرازیل، ڤێتنام و کۆڵۆمبیا گەورەترین هەناردەکاری ئەو بەرهەمەن.