بارانی بەخوڕ و زریان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیای گرتووەتەوە

رووداو-هەولێر

بارانبارینی بەخوڕ و رەشەبای تووند زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیای گرتووەتەوە وەک هیندستان، چین، تایوان و میانمار. 

زریانەکە ناسراوە بە لێکیما بە بەهێزییەکی زۆرەوە هەڵیکردووە و زیانی زۆری بە درەخت و شەقامەکانی نزیک کەناراوەکانی ئەو وڵاتانە گەیاندووە. هاوکات بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکانی لێکەوتووەتەوە.



خێرایی با 227 کیلۆمەتری لە کاژێرێکدا تێپەڕاندووە و لە هەندێک ناوچەش بە بۆنەی کاریگەریی زۆری زریانەکەوە ئەم خێراییە بۆ 280 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بەرزبووەتەوە. 



بارینی بەخۆڕ هەروەها بە رێژەیەک بووە کە ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە و بۆ نموونە لە ناوچەکانی باکووری تایوان 272 میللیمەتر باران باریووە.