ئیتاڵییەکان هیواخوازن هەڵبژاردن گوزەرانیان باشتر بکات

 
رووداو دیجیتاڵ

ئیتاڵییەکان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 76 نوێنەری وڵاتەکەیان لە کۆی 720 نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا.
 
بابەتە سەرەکییەکانی بانگەشەکانی هەڵبژاردن بریتین لە باج، ژینگە، شەڕی غەززە، شەڕی ئۆکراینا، کشتوکاڵ و کۆچبەری بوون.
 
چاوەڕوان دەکرێت پارتی برایانی ئیتاڵیای سەرۆکوەزیران زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێتەوە.
 
پارتەکەی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دژە کۆچبەرە و پشتگیریی خۆی بۆ شەڕی ئۆکراینا دووپات کردووەتەوە و زۆر بەلای شەڕی غەززەشەوە ناڕوات.
 
لیوجی مارتینۆ، هاووڵاتیی ئیتاڵی دەڵێت، "پێموایە ئەمجارە تەوژمێک روودەدات پێچەوانەی دەنگ نەدان. زۆرینەیەکی بێدەنگ هەن کە هەمیشە لەوێ بوون و دەنگیان نەداوە؛ چونکە بێزار بوون لە سیاسەتڤانە ناشرینەکانی 50 ساڵی رابردوو."
 
بەگوێرەی راپرسییەکان، پارتەکەی سەرۆکوەزیران کە پارتێکی راستڕۆیە، 27%ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت، پارتی دیموکرات 21% و بزووتنەوەی 5 ئەستێرە 15%.
 
دەنگدەرێکی ئیتاڵیا دەڵێت، " هیواخوازین بەها سۆسیال دیموکراتییەکانمان بۆ بگەڕێتەوە، یەکسانیی زیاتر و سامانی زیاتر."
 
هەرچەندە مژارەکان گەرمن، بەڵام چاوەڕان دەکرێت رێژەی دەنگدەر لە ئیتاڵیا لە دەوروبەری 50% بێت.