جووتیارە نموونەییەکە وەکو نوێنەری کوردستان بەشداری لە پێشانگەیەکی ئیتاڵیا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
جووتیارە نموونەییەکەی کوردستان، بەشداری لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی بۆ کۆمپانیاکانی سەوزە و میوە لە ئیتاڵیا دەکات و دەڵێت: "ئەورووپییەکان زۆر سەرسام بوون بە گژوگیای کوردستان."
ئازاد محەممەد، جووتیاری نموونەیی لە باشووری کوردستان، بە بانگهێشتی فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆمپانیاکانی سەوزە و میوە لە شاری رێمینی ئیتاڵیا کردووە؛ بە رووداوی گوت: "پێشانگەکە بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە، سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و سبەی هەینی دواین رۆژە."
ئازاد محەممەد گوتی: "ئەورووپییەکان زۆر سەرسامن بە بەرهەمی کوردستان، بەتایبەت گژوگیای بەهارەی وەکو قەزوان، کنگر و رێواز."
لە پێشانگەکەدا چەندین وڵاتی جیاواز بەشدارن، جووتیارە هەڵەبجەییەکە دەڵێت: "بەناوی کورد و بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریم کردووە و لەبەر زۆری و سەرنجڕاکێشی بەرهەمەکانمان، نوێنەرانی عێراقیش هاتوونەتە تەنیشتمان."
لە پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆمپانیاکانی سەوزە و میوە لە شاری رێمینی، جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و سرووشتی، چەندین گرێبەست بۆ هەناردە و هاوردە دەکرێت "بەرهەمی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەرە."