ڤیدیۆ.. مردنی 6 نەهەنگ لە ئوسترالیا
رووداو- ئوسترالیا
لە کەنارەکانی یۆرک پێنینسولای باشووری ئوسترالیا، شەش نەهەنگ دوای ئەوەی خۆیان گەیاندووەتە کەنارەکانی ئەو ناوچەیە، مردوون و تا ئێستاش هۆکاری مردنەکەیان ئاشکرانەکراوە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئوسترالیا بڵاویانکردەوە کە ئەو نەهەنگانە بە هۆکارێکی نادیار هاتوونەتە کەنارەکان و لەوێدا مردوون ، تیمەکانی پزیکیش لە هەوڵی کۆکردنەوەی سامپڵی ئەو نەهەنگانەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەسەربکرێت و هۆکارەکەی ئاشکرابکرێت.
بەرپرسانی ئەو ناوچەیەش هۆشدارییان بە خەڵک داوە کە ناکرێت تا کاتی گواستنەوەی لاشەی نەهەنگەکان کەس لەو ناوچەیە مەلە بکات، چونکە ئەگەری هەیە لاشەی نەهەگەکان ماسی قرس وەکێس بکەن، کە مەترسیان بۆسەر گیانی مرۆڤ هەیە.
ئەو نەهەنگانە کە درێژیان زیاتر لە 10 مەتر دەبێت، ماوەی چەند رۆژێک لەو کەنارانە دەمێننەوە تا ئەوکاتەی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەبن.