هەڵبژاردنی ئەمریکا.. زیاتر لە 50 ملیۆن کەس دەنگیانداوە
رووداو- واشنتن
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە و تاکو ئێستاش زیاتر لە 50 ملیۆن کەس دەنگیانداوە کە دەکاتە سەروو رێژەی 45%ی ئەو کەسانەی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە تۆمارکردووە.
یەکێک لە گۆڕانکاریە گەورەکان تاوەکو ئیستا لە هەڵبژاردنەکەدا بەرچاو دەکەوێت کەمبوونەوەی رێژەی بەشداریکردنی رەشپێستەکان و زیادبوونی رێژەی بەشداریکردنی سپیپێستەکانە لە چەند ویلایەتێکی یەکلاکەرەوە.
لە زۆرینەی ویلایەتە یەکلاییکەرەوەکانی وەک پێنسلڤانیا و ئۆهایۆ و فلۆریدا بەشداریکردنی رەشپێستەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 بەڕێژەی 5% کەمیکردووە و پێدەچێت ئەمەش کێشەیەکی گەورە بۆ هیلاری کلینتن بخوڵقێنێت.

هەر لەو ویلایەتە یەکلاییکەرەوانە بەشداریکردنی سپیپێستەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2012 بە رێژەی 22% زیادیکردووە و زۆرینەی سپیپێستەکانی ئەمریکاش دەنگدەری دۆناڵد ترەمپن.
لەلایەکی دیکەوە درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان لە ناوچەیەکی ویلایەتی نیڤادا نیگەرانی لای ستافی دۆناڵد ترەمپ دروستکرد.
تیمی یاسایی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی نیڤادا سکاڵایان تۆمارکرد، ئەوەش پاش ئەوەی لە ناوچەیەکی ویلایەتەکە ماوەی دەنگدان بۆ ماوەی دوو کاژێر درێژکرایەوە و لەو ناوچەیەش کەمینەکان زۆرینەی پێکهاتەی دانیشتووانی پێکدەهێنن و ئەوانیش زۆرینەیان دەنگ دەدن بە هیلاری کلینتن.