کێبڕکێی خواردنی قرژاڵ لە فلۆریدا؛ کەسێک لە 10 خولەکدا 25 قرژاڵ دەخوات
رووداو دیجیتاڵ
لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کێبڕکێیەک بۆ خواردنی زۆرترین قرژاڵ دەکرێت، لەو کێبڕکێیە گرنگ نییە بە چی قرژاڵەکان ورد دەکەن، بەڵام نابێت هیچ نەرمییەکی پێوە بمێنێت. هەموو ئامرازێکی پێویستیان بۆ شکاندنی توێکڵی قرژاڵەکان لە پێش دانراوە.
سکۆت میڵیسن، براوەی کێبڕکێەکەیە دەڵێت، "هیچ ئەزموونێکی لێهاتووانەم لە هیچ کێبڕکێیەکی خواردنی قرژاڵ نییە، بەڵام چێژبینین لەو قرژاڵە بەردینانە ناوازەبوو."
دوای ململانێیەکی تووند و درێژخایەن، سکۆت میڵیسنی خەڵکی شیکاگۆ زۆرترین قرژاڵی خوارد. بەسەر 39 کێبڕکێکاری برسیدا سەرکەوت، هەر کێبڕکێکارێک پارچەیەک قرژاڵی بەجێهێشتبا، وەکو سزایەک، 30 چرکە لە کێبڕکێکە دەوەستێندرا.
سکۆت میڵیسن، دەڵێت، "پێموایە ژمارەی پێوانەییم شکاند و بوومە یەکەم لە خواردنی قرژاڵی بەردین. خەڵاتەکە دەهێنمەوە ماڵەوە لە شارۆچكەی چی تاون."
ئێستا بە خواردنی 25 پارچە قرژاڵ لە ماوەی 10 خولەک و 17 چرکەدا، ژمارەی پێوانەیی لای سکۆت میڵیسنە. بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە خواردنی 25 پارچە قرژاڵ بوو لە ماوەی 10 خولەک و 23 چرکەدا.