جۆن کێربی: ستراتیژی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش لە عێراق ناگۆڕدرێت
رووداو - واشنتن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ستراتیژی واشنتۆن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق ناگۆڕدرێت.
جۆن کێربی روونیکردەوە کە هەرچەند داعش لە عێراق بەرەوپێشچوونی هەبووە، بەڵام ستراتیژی ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی داعش لەو وڵاتە گۆڕانێکی تایبەتی بەسەردا نایەت. گوتیشی کە ئەوان دەزانن گرنگترین هێزی وشکانی لە عێراق، هێزە سەربازییەکانی عێراقن، لە هەمانکاتدا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمە بەو واتایە نایەت کە سێ هەزار راوێژکار و راهێنەری ئەمریکا لە عێراق رۆڵیان نابێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەیش دا، کە رووداوی رومادی شکستی تاکتیکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بووە، کە پەیوەندی بە مەسەلەی ستراتیژییەوە نییە.