رووداو دیجیتاڵ
رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم گوتاری خولی دووەمی سەرۆکایەتی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی پێشکەش کرد و باسی لە چەندین بابەت کرد.
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر دۆخی ئۆکراینا، غەززە و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باج خستنە سەر کەلوپەلی وڵاتان، رەوشی نێوخۆی وڵاتەکەی و چەندین پرسی دیکە.
دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوو گرت، باسی ئەوەی کرد کە بودجە رێکدەخات و وەبەرهێنانی نوێ دەدۆزێتەوە. پلانی هەیە بۆ ئەوەی سنوورەکان فراوان بکات و ئاڵای ئەمریکا لەسەر مەریخ هەڵبکات.
وێنەکان لە لایەن بەرزین سەعدی، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداو لە واشنتن گیراون. کلیک بکە و زانیاریی زیاتر بخوێنەوە.