لە خانوویەکى بەغدا دەست بەسەر 89 ئامێرى قۆمارى ئەلیکترۆنیدا دەگیرێت
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی بەغدا لە ناو خانوویەکدا دەستى بەسەر 89 ئامێرى ئەلیکترۆنى قومارکردندا گرت. خاوەنەکەى و ئەو کەسانەشی دەستگیرکرد کە لەو شوێنە بوون.
4ى تەممووزی 2024، فەرماندەیی پۆلیسی رەسافە لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا دەستگرتنى بەسەر ئەو قومارخانەیەدا راگەیاند.
دواى ئەوەى زانیارییان پێگەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ئەو خانووە، لەدواى پشکنین 89 ئامێریان دۆزیوەتەوە کە بۆ قومارى ئەلیکترۆنى بەکاریان هێناوە.
فەرماندەیی پۆلیسی رەسافە ئاماژەى بەوەداوە کە خاوەنى ئەو قەمارخانەیە و سەرجەم ئەو کەسانەیان دەستگیر کردووە کە لەو شوێنە بوون و رادەستى لایەنى پەیوەندار کراون، بۆ ئەوەى رێوشوێنە یاساییەکان لە دژیان بگیرێتەبەر.