ڤیدیۆ؛ چوار یانە کوردستانییە بەشدارەکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 2024

رووداو دیجیتاڵ

 

چوار یانە کوردستانییە بەشدارەکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە ساڵی 2024دا هەریەکەیان رێڕەو و رێچکەی جیاوازیان لە سەرکەوتن و شکست، گۆڕانکاری و بەردەوامبووندا هەبوو، بەڵام بۆ هەر چواریان گرنگ مانەوە و بەردەوامبوون بوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ وەرزێکی دیکەی خولەکە.
 
ساڵی 2024 ساڵی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان بوو بۆ هەولێر، یانەکە بەقەیرانی ئەنجامدا گوزەری کرد، پاشان قەیرانی کارگێڕیی و دواتر قەیرانی راهێنەر، لە کۆتایی ساڵەکەدا، هەولێر خۆی لە نێو کەمێک سەقامگیریدا دۆزییەوە.
 
لەسەرەتای ساڵەکەوە، حەیدەر عەبدولئەمیر، بووە راهێنەری هەولێر، بەڵام زۆری پێنەچوو، ئەنجامە خراپەکان عەبدولئەمیریان بردە دەرەوەی هەولێر و عەبدولقادر حوسێن شوێنی گرتەوە، بەڵام ئەو راهێنەرە هەر هێندە لەسەرپەرشتیکردنی هەولێر بەردەوامبوو، تاوەکو سەمیر بابۆ لە کۆتاییدا بەمەشقدانی تیپەکە رازی بوو.
 
هەولێر لە هاوینی 2024 و بۆ خۆسازدان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، چەندین یاریزانی گواستەوە ریزەکانی، دیارترین گرێبەستەکانی هەولێر بریتی بوون لە... کۆڵن ئەندێرسۆن، هیگۆر ڤیداڵ، یوسف بن سۆدە و  ئوسامە رەشید . 
 
بەگەڕانەوە بۆ کۆتایی وەرزی رابردوو و بەراوردکردنی لەگەڵ کۆتایی ساڵەکەدا، هەولێر لە..
 
یانەی هەولێر لە کۆتایی وەرزی 2023 - 2024
 
پلەی 14
خاڵ 41
گۆڵ 46
لێکران 50
 
بەڵام لە کۆتایی ئەمساڵ"
 
پلەی 7
خاڵ 18
گۆڵ 17
لێکران 18
 
یانەی زاخۆ:
 
یانەی زاخۆ، لە رووی ئەنجام و سەقامگیرییەوە باشترین تیپی کوردستان بوو لە خولی عێراق.. بەر لە دەستپێکی وەرزی 2023 -2024، زاخۆ تەڵال بلووشیی قەتەریی کردە راهێنەری یانەکە و یانەکە بە تاکە یانەی نێو یانەکانی کوردستان مایەوە کە لە ساڵەکەدا راهێنەری نەگۆڕێت.
 
یانەی زاخۆ لە 2024ـدا چەند گرێبەستێکی ناوازەی کردووە، وەک، مەحموود ئەسوەد، گۆستاڤۆ هێنریکی، پاتریک مارسیلینیۆ، ئێچینا دیپۆتی و عەلا رەعد 
 
کۆتایی وەرزی 2023-2024:

 

پلەی پێنجەمی ریزبەندی 
67 خال 
گۆڵ: 36 
گۆڵ لێکران: 20 
 
کۆتایی ئەمساڵ:

 

پلەی سێیەم
خاڵ:  خاڵ 19 
گۆڵ: 16 گۆڵ 
لێکران: 9 گۆڵ
 
یانەی دهۆک:
 
یانەی دهۆک، لە ریزبەندی شەشەمەوە بۆ ریزبەندی دەیەم، ئەمە دەستپێک و کۆتایی یانەی دهۆک بوو لە ساڵی 2024ـدا، یانەی دهۆک لە وەرزی 2023-2024 لە ریزبەندی شەشەم بوو، توانی سەرکەوێت بۆ جامی کەنداو بۆ یانە پاڵەوانەکان.
 
یانەکە وەرزی رابردوو بە سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەف، وەرزیکی نموونەیی بەڕێکرد، بەڵام لەم وەرزەدا یانەکە مەسعوود میرالی راهینەری کوردی کردە راهینەری تیپەکەی و تاوەکو ئێستا ئەنجامەکانی وەک وەرزی رابردوو نییە.
 
ئەم وەرزە یانەی دهۆک چەندین یاریزانی لە پێگە جیاوازەکان گواستووەتەوە وەکو، پیتەر گۆرگیس، پاشەنگ عەبدوڵا، هاڕون ئەحمەد و عەلی موحسین 
 
کۆتایی وەرزی 2023-2024:
 
پلەی شەشەمی ریزبەندی 
58  خاڵ
گۆڵ: 41 
لێکران: 33 
 
کۆتایی ئەمساڵ:
 
پلەی دەیەمی ریزبەندی 
 
15 خاڵ 
گۆڵ: 13  
لێکران: 9
 
 
یانەی نەورۆز:
 
2024 بۆ نەورۆز ساڵی گۆڕینی راهێنەر بوو، سەرەتای 2024، وەلی کەریم راهێنەر بوو دوایی بووە نزار مەحرووس و لەوێشەوە بۆ جۆرڤان ڤێێرا، بەڵام ئەو راهێنەرەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە دوورخرایەوە، لە چەند رۆژەی رابردوودا قەحتان جەسیر بووە راهێنەری یانەی نەورۆز.
 
هاوشێوەی یانە کوردستانییەکانی دیکە، یانەی نەورۆزیش چەندین گرێبەستی کرد لە نێویاندا، یوسوفا کۆناتێ، ئاسۆ رۆستەم، دانێیل کامی و ئیڤیانی بوون.   
 
یانەی نەورۆز لە کۆتایی وەرزی 2023-2024:
 
پلەی 7
خاڵ: 56 
گۆڵ: 61
لێکران: 49
 
کۆتایی ئەمساڵ:
 
پلە 17
خاڵ:11
گۆڵ: 10
لێکران: 14