ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی نابێته راهێنه‌ری ریال مه‌درید
رووداو – هه‌ولێر
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتیی راهێنه‌ری ئیتالی له لیستی ناوی ئه‌و راهێنه‌رانه هاته‌ده‌ره‌وه، كه بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ربژێرن.
به گوێره‌ی هه‌واڵی تۆڕی سكای سپۆرتس، له چه‌ند كاژێری رابردوودا ریال مه‌درید و كۆنتی له گفتوگۆدابوون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
دوای دوورخستنه‌وه‌ی جولین لۆپیتیگێ له مه‌شقی ریال مه‌درید، سۆلاری به شێوه‌یه‌كی كاتی بووه‌ته راهێنه‌ری تیپه‌كه و هه‌ریه‌كه له كۆنتی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و یواخیم لوفی ئه‌ڵمانی بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كیین.
ریال مه‌درید ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو لۆپیتیگێی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی دوای ته‌نیا 4 مانگ و نیو له وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌كه، له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه، به تایبه‌تی شكستی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له یاریی كلاسیكۆدا.
هاوكات ده‌نگۆی زۆر هه‌یه كۆنتی له به‌ربژێربوون بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی ریال مه‌درید دووربكه‌وێته‌وه، چونكه به‌شێك له یاریزانه‌كان، به تایبه‌تی رامۆسی كاپتن، رازینین كۆنتی ببێته راهێنه‌ری تیپه‌كه.