ڤیدیۆ؛ نیوگاردن یەکەمی ئاندیکار بوو

رووداو دیجیتال

جۆزێف نیوگاردنی شۆفێری ئەمریکی دووەم سەرکەوتنی خۆی لە پێشبڕکێی ئاندیکار بۆ ئۆتۆمبێل بەدەستهێنا.

جۆزێف نیوگاردن دوای رکابەرییەکی زۆر لەگەڵ پاتۆ ئاوراددا توانی پێشەنگی لێوەربگرێت، کە لە سۆڕانەوەی 157ـەوە پێشیکەوت.

ئەو پێشبڕکێیە کە بریتییە لە 200 سۆڕانەوە، دووەم هەفتەیە لەژێر مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڕێوەدەچێت.
ئەمە شانزدەمین سەرکەوتنە جۆزێف نیوگاردن لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا بەدەستیدەهێنێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ سکۆت دیکسۆنی پێشەنگی ریزبەندیی گشتی کەمکردەوە.

لە پێشبڕکێی ئیندیاناپۆلیسی 50ـیشدا، تاکۆما ساتۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.