ڤیدیۆ؛ کراگنۆلا یەکەم سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکانی رالی ئەوروپادا بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

ئاندریا کراگنۆلا، شۆفێری ئیتاڵی، یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە پاڵەوانێتییەکانی رالی ئەوروپادا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە رالی دی رۆما کاپیتالدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
 
هایدۆن بادن، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و پێشەنگی خۆی لە لووتکەی ریزبەندیی گشتی پاڵەوانێتییەکەدا پاراست.
 
کروگنۆلا لە کۆی 13 قۆناخی تایبەتی پاڵەوانێتییەکەدا، پلەی یەکەمی لە هەشت قۆناخدا بردەوە و بە 23.1 چرکە لەپێش جیاندۆمێنیکۆ باسۆی هاونیشتیمانییەکەی هات و  نازناوی رالی رۆمای بەدەستهێنا.
 
ئێڤرن لارینا، هەڵگری نازناوی رالی ئەوروپا، لەم پێشبڕکێیەدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.