نەسڕ ئەستێرەیەک بۆ هاوڕێیەتیکردنی رۆناڵدۆ دەگوازێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، ریزەکانی یانە باڤارییەکە بەجێهێشت و دەبێتە هاوڕێی نوێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
 
مانێ لە پەیامێکدا لەبارەی ماڵئاواییکردنی لە بایرن میونشن دەڵێت "بەجێهێشتنی بایرن میونشن ئازارم دەدات، بەهیوای کۆتاییەکی جیاوازبووم، دەمزانی ئەم وەرزە دەتوانم یارمەتیی بایرن بدەم، ویستم ئەم وەرزە توانای خۆم بۆ هەمووان بسەلمێنم، هیوای سەرکەوتن بۆ بایرن و هاندەرانی دەخوازم."
 
سادیۆ مانێ، لە هاوینی ساڵی رابردوو لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە بەرامبەر 32 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو نەبوو و ریزەکانی یانە باڤارییەکەی بەجێهێشت.
 
دوای بەجێهێشتنی یانە ئەڵمانییەکە، سادیۆ مانێ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوییەوە دەکات، یاریزانەکە ئێستا لە دوبەیە و کار بۆ تەواوکردنی کارەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سعودییەکە دەکات.
 
پێشتر میدیای سعودیە و ئەڵمانیا بڵاویانکردبووە، سادیۆ مانێ بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە نەسڕی سعودی و مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە لەو یانەیەدا 40 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.