ڤیدیۆ؛ ڤۆلێرینگ بووە پاڵەوانی تور دو فرانسی خانمان

رووداو دیجیتاڵ

دێمی ڤۆلێرینگ، خانمە پایسکیلسواری هۆڵەندی، ناوی خۆی لە مێژووی وەرزشیی پایسکیلسواریدا بە پیتی زێڕین نووسییەوە و بووە پاڵەوانی گەشتی ئەمساڵی تور دو فرانسی خانمان.
 
خانمە پایسکیلسوارەکەی تیپی ئێس دی وۆرکس، بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە گەڕی پێش کۆتایی تور دو فرانسی خانماندا، بە شێوازێکی دراماتیکی بووە خاوەنی درێسی زەرد و لە چنگی لۆتی کۆپکیی خانمە پایسکیلسواری بەلجیکی دەرهێنا، دوای ئەوەی لە درێژترین و سەختترین گەڕی گەشتەکەدا ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکێشکرد و توانی خۆی بگەینێتە پێشەنگ.
 
ڤۆلێرینگ، ئەگەرچی لە گەڕی هەشت و دوایین گەڕی گەشتی ئەمساڵدا نەیتوانی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت، بەڵام بەشی ئەوەندە بەشدارییەکی سەرکەوتووی هەبوو کە بتوانێت لە پێشەنگی ریزبەندیی گشتیدا بمێنێتەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی کاروانیی وەرزشیی خۆیدا نازناوی تور دو فرانسی خانمان بەدەستبهێنێت.
 
لە دوایین گەڕدا هاوڕێی ڤۆلێرینگ لە تیپی ئێس دی وۆرکس، ماریلین رۆسەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەڵام ئەنجامەکە ئەوەندە کاریگەری نەبوو کە کار لە پلەی یەکەمی ڤۆلێرینگ بکات و لە پاڵەوانبوون دووریبخاتەوە.
 
خانمە پایسکیلسواری هۆڵەندی هێشتا بڕوا ناکات کە ئەم دەستکەوتە مێژووییەی تۆمارکردووە و گوتی "پێموایە هێشتا دەتوانم، ئەگەرچی هێشتا باوەڕ بەوە ناکەم کە یەکەم بوومە. بێگومان ئەوە دەرئەنجامی ئەوەیە کە من زۆر ماندوو بووم. بەڵام ئەوە تەنیا ئەنجامی کارکردنی قورس نییە، دەزانی؟ ئەوە متمانە بەخۆبوونە، بەڵێ، نازانم، ئەنجامی هەردووکیانە".
 
ڤۆلێرینگی تەمەن 26 ساڵ، پێشتر لە پێگەیەکی زۆر بەهێزدابوو دوای سەرکەوتنە باڵادەستەکەی لە گەڕی پێش کۆتایی، کە لە تۆرمالێت لە پیرینیس بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا رۆسەر خەریکبوو مەترسی بخاتە سەری، کە لە کۆتاییدا ڤۆلێرینگ پەلەی کرد و لە تاقیکردنەوەی کاتدا تەنیا بە 10 چرکە لە دوای رۆسەرەوە بوو، کە ئەوەش بەس بوو بۆ ئەوەی درێسە زەردەکە لای خۆی بمێنێتەوە و ببێتە.