ڤیدیۆ: ئایندهۆڤن له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرا
رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی بێبه‌شبوو له به‌شداریكردن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌هۆی دۆڕانی به یانه‌ی بازلی سویسری.
یانه‌ی بازل خۆی گه‌یانده قۆناخی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگ، كاتێك له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به 2 ـ 1 له ئایندهۆڤنی برده‌وه.
بازل هه‌رزوو به گۆڵێك پێشكه‌وت، كاتێك ئیرای كۆمێرت له خوله‌كی 8 به لێدانێكی مووشهكئاسا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ تۆماركرد.
له خوله‌كی 23دا برۆمای یاریزانی پورتوگالی گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ ئایندهۆڤن به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی پاسێكی جوانی له دۆنێل مالانی هاوڕێیه‌وه پێگه‌یشت.
له گێمی دووه‌مدا، بازل له رێگه‌ی ریكی ڤان ڤۆلفسڤینگلهوه گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه و بلیتی گه‌یشتن به قۆناخی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی تۆماركرد و یانه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی له چامپیۆزلیگی وه‌رزی نوێ بێبه‌شكرد.
ئه‌گه‌رچی ئایندهۆڤن له یاری چووندا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی 3 ـ 2 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام به ئه‌نجامی هه‌ردوو یارییه‌كه گره‌وه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه سویسرییه‌كه كۆتاییهات، كه بڕیاره له قۆناخی سێیه‌مدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لاسك لینزی نه‌مسایی ببێته‌وه.