فرانك لامپارد بووه راهێنه‌ر
رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی دێربی كاونتی ئینگلیزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی چێڵسی، فرانك لامپاردی وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی دیاریكرد.
لامپارد گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌زموونی ئه‌وه له دنیای راهێنه‌رایه‌تییدا.
لامپارد له لێدوانه‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌كه‌ی گوتی: "ویستم هه‌بوو مه‌شقی یانه‌یه‌كی وه‌كو دێربی كاونتی وه‌ربگرم، كه مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌م كاره هه‌لێكی گه‌وره‌یه، ماوه‌یه‌كی زۆرم به گفتوگۆكردن له باره‌ی كاره نوێیه‌كه‌م و ئامانجه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كارگێڕیی یانه‌كه به‌سه‌ربرد.
لامپارد هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد "ئه‌مه كاری یه‌كه‌می منه وه‌كو راهێنه‌ر، به‌ڵام پێشتر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ باشترین راهێنه‌ره‌كان كارمكردووه".
لامپارد، كه ئێستا ته‌مه‌نی 40 ساڵه، یه‌كێك بوو له ناودارترین یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلته‌را، له یانه‌كانی وێستهام، سوانزی سیتی، چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی له ئینگلته‌را یاریی كردووه، هه‌روه‌ها دواتر له خولی ئه‌مه‌ریكا بۆ یانه‌ی نیویۆرك سیتی یاریی كردووه، له ساڵی 2016 به یه‌كجار وازی له یاریكردن هێنا.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش لامپارد له هه‌ڵبژارده‌ی لاوان و یه‌كه‌می ئینگلته‌را له ماوه‌ی 1997 تاوه‌كو 2014 یاریی كردووه.