ڤالڤێردی: ریال مەدرید رەحم بە کەس ناکات
رووداو دیجیتاڵ
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیک بیلباو، پێش ئەوەی لەگەڵ ریال مەدرید لە لالیگادا رووبەڕووی یەکدی ببنەوە، پەسنی رکابەرەکەی دا و گوتی "ریال رەحم بە کەس ناکات".
ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، ئاتلێتیک بیلباو دەبێتە میوانی یانەی ریال مەدرید، لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 30ـی خولی ئیسپانیا.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیک بیلباو، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکدا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "ریال مەدرید پێشەنگی خولەکەیە و خاوەنی جود بێلینگهامی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەیە".
راهێنەری بیلباو ئاماژەی بەوەشکرد، تیپێکە بە هاتنی بێلینگهام توانای جەستەیی بەدەستهێناوە، هەروەها هێڵی ناوەڕاستێکی زۆر بەهێزی هەیە لەگەڵ توانای جەستەیی، باشترین نموونەش ئەوەیە کە بەرامبەر ریال مەدرید بەسەر رایۆ ڤاییکانۆدا هاتووە، گوشارێکی بەرز دەخاتە سەر ریال مەدرید و چوار یاریزانی دژی دوو یاریزانی ریال مەدرید دەمێننەوە، و یارییەکە کۆتایی دێت، رایۆ گۆڵ ناکات و مەدرید گۆڵ تۆمار دەکات".
لە درێژەی قسەکانیدا، ڤالڤێردی، گوتی "وادیارە دەرفەتێکت بۆ رەخساوە، ئەگەر سوودی لێ وەرنەگریت دەتکوژن، ریال مەدرید رەحم بە رکابەرەکەی ناکات، و وادەکات باجی هەر دۆڕانێک بە قورسی بدەی".
هەروەها گوتیشی "دەبێت زۆر سەرنجت لەسەر بێت و زۆر ئاگاداری چاودێریکردن بیت و هەوڵبدەیت لە رێگەی شێوازی خۆتەوە ئازاریان پێبگەینی".
سەبارەت بە کلیلی بردنەوە لە یاریگای بێرنابیۆ، ڤالڤێردی گوتی "حەزدەکەم کەسێک پێمبڵێت، بەڵام ناتوانم پرسیار لە کەس بکەم، چونکە هیچ کەسێک لەوێ سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، ئەگەر کەسێک دەناسن، با بەبێ دوودڵی پێمبڵێت".