كوڕه‌كانی رۆبێرتۆ كارلۆس سواڵ ده‌كه‌ن
رووداو ـ هه‌ولێر
زنجیره‌ی ناكۆكی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی، رۆبێرتۆ كارلۆس، له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی پێشووی، باربه‌را سۆرلهر، چووه‌ته نێو قۆناخێكی تازه‌ی هه‌ڵكشان. سۆرلهر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ژیان بردنه‌سه‌ر له شه‌قام بووه‌ته‌وه، خۆی و دوو كوڕه‌كه‌ی، بێرناردۆ و بیتینۆ، دوای ئه‌وه‌ی كارلۆس، بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوى دا.
ئه‌و خاوه‌ن قاچه چه‌په به‌هێزه، بووه مایه‌ی سه‌رسامی ژماره‌یه‌كی زۆری شه‌یدایانی جادووگه‌ره خڕه‌كه، چێژی به جه‌ماوه‌ری یانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌خشی. كه‌چی ژیانی تایبه‌تی رۆبێرتۆ كارلۆسی ته‌مه‌ن 44 ساڵان، چه‌ندین رووداوی به‌خۆوه ده‌بینێت، كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ماوه ماوه تیشكی ده‌خه‌نه سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی ASى ئیسپانی، له‌و باره‌وه روونیكردووه‌ته‌وه، باربه‌را سۆرلهر دۆسته‌كه‌ی پێشووی رۆبێرتۆ كارلۆس، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ژیان بردنه‌سه‌ر له شه‌قام بووه‌ته‌وه، خۆی و منداڵه‌كانی، به‌هۆی ویستی ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید، بۆ فرۆشتنی ئه‌و شوقه‌یه‌ی، كه بابهرای دۆستی پێشووی تێیدا نیشه‌جێیه.
ماڵپه‌ڕی رۆژنامه ئیسپانییه‌كه، وته‌كانی بابهرای بڵاوكرده‌وه كه ده‌ڵێت "باوكی منداڵه‌كانم (رۆبێرتۆ كارلۆس) ئاگاردییهكی ره‌وانه كردووه‌و داواملێدهكات شوقه‌كه‌ی چۆل بكه‌م، ده‌یه‌وێ دوو كوڕه‌كه‌ی بخاته سه‌ر شه‌قام". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "لێم پرسی ئه‌و شوقه‌یه‌ی بۆ چییه؟ گوتی ده‌یفرۆشم، ئه‌وه چه‌په‌ڵییه".
ماڵپه‌ڕی (تریبۆنا) باس له‌وه ده‌كات، كارلۆس پێشتریش له ساڵی 2017، له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی پێشووی، باربه‌را سۆرلهر به‌شه‌ڕهاتووه، به‌وه تۆمه‌تباری كرد، به پاره یارمه‌تی نادات، تاوه‌كو چاودێری منداڵه‌كانی بێرناردۆ و بینتینۆ بكات، پێشتریش دادگایه‌كی به‌رازیلی، رۆبێرتۆ كارلۆسی به به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 3 مانگ حوكم دابوو، چونكه له دانی خه‌رجی 2 كوڕه‌كه‌ی دواكه‌وتبوو، كه ده‌گاته 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.