مێسی بۆ سێلتاڤیگۆ ئاماده‌یه
ئه‌لبێرت رۆكا، راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى بارسێلۆنا و ئێستاى هه‌ڵبژارده‌ى سلڤادۆر رایگه‌یاند كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى بارسێلۆنا ئاماده‌یه بۆ یاریكردن به‌رامبه‌ر یانه‌ى سێلتاڤیگۆ له لیگاى ئیسپانیدا.
رۆكا، جه‌ماوه‌رى بارسێلۆناى له‌وه دڵنیاكرده‌وه كه مێسی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و رایگه‌یاند كه یاری نه‌كردنى به‌رامبه‌ر سلڤادۆر له یارییه دۆستانه‌كه‌ى ئه‌رجه‌نتیندا ته‌نیا بۆ خۆپاراستن بوو. ئه‌و گوتى "مێسی هه‌ندێك ئازارى له قاچی هه‌بوو، به‌ڵام جێگه‌ى مه‌ترسی نه‌بوو، بۆیه پێیباشبوو پشوو بدات".
رۆكا، هه‌روه‌ها گوتیشی "مێسی له بارێكی جه‌سته‌یی باشدایه‌و ئاماده‌یه بۆ یارییەكهى هه‌فته‌ى داهاتووى بارسێلۆنا له لیگادا، كه رۆژى 5/4/2015 به‌رامبه‌ر یانه‌ى سێلتاڤیگۆ ئه‌نجام ده‌دات".