بڕیاره‌كانی تره‌مپ NBA تێكده‌ده‌ن
رووداوی وه‌رزشی ـ DW
بڕیارێكی دۆناڵدۆ تره‌مپی سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كاریگه‌رییه‌كی خراپ ده‌كاته سه‌ر خولی باسكه‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان ئه‌مریكای ناسراو به NBA، كه یه‌كێكه له پڕجه‌ماوه‌ریترین یارییه وه‌رزشییه‌كان له‌و وڵاته.
ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ داویه‌تی سه‌باره‌ت به 7 وڵاتی ئیسلامی، كه رێگه نادات هاووڵاتیانیان بچنه ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌وێش نیشته‌جێن و به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ن، ئه‌گه‌ر له ئه‌مریكا ده‌ربچن بۆیان نییه بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بێبه‌شبوونی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له تواناكانی چه‌ندین یاریزانی به‌توانا، كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ن.
ئه‌م بڕیاره هه‌ردوو یاریزانی به‌ناوبانگی به‌ڕه‌گه‌ز سوودانی، تۆن مایكه‌ری یاریزانی یانه‌ی میلۆكی و لۆ دینگی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ى لۆس ئه‌نجلۆس لیكه‌رز ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر یه‌كجار گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن بۆیان نییه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاته. ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی یاریزانانی NBA له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌دژی تره‌مپ پشتگیری هێلاری كلنتنی كاندیدی دیموكراته‌كانیان ده‌كرد.
بێجگه له باسكه، ئه‌م بڕیاره هه‌ڕه‌شه له محه‌ممه‌د فه‌ره‌حی راكه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانیی به‌ڕه‌گه‌ز سوومالی ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له ئه‌مریكا ده‌ژیت، به‌ڵام تازه بۆی نییه له‌و وڵاته ده‌ربچێت و به‌شداری له خول و پێشبڕكێكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكات، ئه‌گه‌رنا جارێكی دیكه چاوی به ژن و منداڵه‌كانی ناكه‌وێته‌وه.