فه‌رمی.. مۆیس بووه راهێنه‌ری وێستهام
رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی به‌فه‌رمی ده‌یڤد مۆیسی كرده راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی.
ته‌نیا چه‌ند كاژێرێك له دوای دوورخستنه‌وه‌ی مانوێل پێلێگرینی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی، یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی له بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند "ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌مان به ده‌یڤید مۆیس راسپارد".
كارگێڕی وێستهام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانوێل پێلێگرینی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگدا ئه‌و راهێنه‌ره‌ی دوورخسته‌وه‌و له بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا سوپاسی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی كرد و رایگه‌یاند ناچارین پێلێگرینی دووربخه‌ینه‌وه، چونكه پێویستیمان به گۆڕانكارییه.
دوای 20 گه‌ڕی پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی وێستهام خاوه‌نی ته‌نیا 19 خاڵه و له پله‌ی 17ی ریزبه‌ندیدایه.
وێستهام به‌خێرهاتنه‌وه‌ی مۆیسی كرد و رایگه‌یاند "خۆشحاڵین كه ده‌یڤید مۆریس وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌ممان ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی".
مۆیس پێشتر راهێنه‌رایه‌تی وێستهامی كردووه، كه له تشرینی دووه‌می 2017 تاوه‌كو ئایاری 2018 له 31 یارییدا سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه‌ی كردووه.