سانچێز: من ئه‌ستێره‌ى ئارسناڵ نیم


رووداو ـ هه‌ولێر


ئه‌لیكسس سانچێز، هێرشبه‌رى چیلیی یانه‌ى ئارسناڵی ئینگلیزی رازی نییه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ى وه‌سف بكرێت و ده‌ڵێت "من وه‌ك هه‌ر هاوڕێیه‌كى خۆمم له‌ ئارسناڵ".

دواى ئه‌وه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌ به‌ریتانیا له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا زۆر په‌سنى سانچێزیان دا و به‌ ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌ى له‌نده‌نى له‌ قه‌ڵه‌میاندا، سانچێز بێده‌نگ نه‌بوو له‌ ئاست ئه‌و لێدوانانه‌و رایگه‌یاند كه‌ رازی نییه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى ئارسناڵ ناوی ببه‌ن و گوتى "ئێمه‌ پێكهاته‌یه‌كى زۆر باشمان هه‌یه‌، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ین، هه‌ندێكیان جامى جیهانیان بردووه‌ته‌وه‌، راهێنه‌رێكی زۆر به‌ ئه‌زموونیشمان هه‌یه‌، بۆیه‌ منیش وه‌ك هه‌ر یه‌كێكیان یاریزانێكی ئارسناڵم و هه‌موومان پێكه‌وه‌ خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌و گوتیشی "ئێستا له‌ ئاستى خۆم له‌گه‌ڵ ئارسناڵ رازیم، به‌ڵام هه‌موو شتێك كۆتاییه‌كه‌ى گرنگه‌، هیوادارم هه‌میشه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م".