ڤیدیۆ؛ مۆهۆریچ پاڵەوانی قۆناخی چوارەمی گەشتی کرواتیا بوو

رووداو دیجیتاڵ

ماتیج مۆهۆریچ، پایسکیلسواری سلۆڤینی، لە قۆناخی چوارەمی گەشتی پایسکیلسواری کرواتیادا، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. ماگنوس شێفیڵدی ئەمریکیش دوای ئەوەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا گەیشتە لووتکەی ریزبەندیی گشتی.
 
ئەم قۆناخە یەکێکە بوو لە قۆناخە هەرە سەختەکانی گەشتەکە، کە رێڕەوێکی شاخاویە و ماوەکەی 191 کیلۆمەترە. مۆهۆریچ کە خاوەنی نازناوی ساڵی رابردووە، توانی بەسەر رکابەرانیدا زاڵ بێت و پلەی یەکەم بەدەستبێنێت،
 
پایسکیلسواری کرواتی لە کۆتا 150 مەتردا پێش ماگنوس شێفیڵد کەوت و لە ئینۆس گرێنادیێرزیشی بردەوە و هێڵی کۆتایی بە سەرکەوتوویی بڕی.
 
ئێستا شێفیڵدی پایسکیلسواری ئەمریکی یەک چرکە لە پێش ئۆرلۆیس ئۆولارەوەیە، کە لە قۆناخی چوارەمدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، لە پێشەنگی ریزبەندیی گشتیدایە و دوو قۆناخی ماوە.