هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید
رووداو دیجیتاڵ
لەگەڵ ئەوەی هەزاران هاندەر لەسەر ئاستی جیهان، چاوەڕێی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەیان دەکەن، بەڵام یانەی ریال مەدرید هیچ یاریزانێکی دیکە لەم هاوینەدا ناگوازێتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نووسیوویەتی "گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بۆ هێنانی یاریزانی نوێ لە ریال مەدرید کۆتاییهاتووە، چەند هەفتەی رابردوو یانەکە خۆی یەکلاکردووەتەوە کە هیچ یاریزانێکی نوێ نەگوازێتەوە، ئەوەی لە یانەکەدا هەیە تەنیا ئەگەری رۆیشتنی دوو یاریزانە کە ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا و رینیێر خیسۆسن."
بەپێی هەواڵەبێت هاندەرانی ریال مەدرید جارێکی دیکە بێهیوا دەبن، لەکاتێکدا دووەم هاوینی لەسەریەکە هاندەران چاوەڕێی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەیان دەکەن.
ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە جود بێلینگهام، براهیم دیاز، خوسێلۆ، فران گارسیا و کێپا ئاریزابالاگا کردووە و بەپێی زۆرینەی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان هیچ یاریزانێکی دیکە پەیوەندی بە یانەکەوە ناکات.
بەپێی هەواڵی بەشێکی میدیای فەرەنسا، ریال مەدرید بیر لە پلانێکی نوێ دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی کیلیان ئێمباپێ، ئەویش گواستنەوەی یاریزانەکەیە لە گواستنەوەی زستانی داهاتوودا، کە ئەوکاتە گرێبەستی یاریزانەکە 6 مانگی دەمێنێت لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتاییبێت.
ریال مەدرید لەکاتێکدا بڕیارییداوە هیچ یاریزانێکی دیکە نەگوازێتەوە، کە هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا، ئیدێر میلیتاو، ڤینیسیۆس جونیۆر، دانی سێبایۆس، ئاردا گولەر و فێرلان مێندی پێکانیان هەیە.