ڤانپێرسی دەگەڕێتەوە فاینۆرد

رووداو – هەولێر

رۆبن ڤانپێرسی هۆڵەندای دوای 13 سال دابڕان جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەی فاینۆردی هۆڵەندی.

دوای ئەوەی لەگەڵ کۆتاییهاتنی یارییەکانی وەرزی رابردوودا، یانە تورکییەکە دەستبەرداربوونی لە یاریزانە هۆڵەندییەکە راگەیاند، یانەی فاینۆرد، چەند جارێک هەوڵی گەڕاندنەوە ئەو یاریزانەیداو لە کۆتاییدا گەڕاندییەوە یانەکەی.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، ڤانپێرسی لەگەڵ فاینۆرد لەسەر سەرجەم بڕگەکانی گرێبەستەکەی رێککەوتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکەی ماوە.

بڕیاریشە سبەی ڤانپێرسی پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجامبدات و بە فەرمی بە مێدیاکان بناسێنرێت.