لویس سوارێز ئۆرۆگوای به دۆڕان دا
رووداو – هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی پێرۆ وه‌كو دواهه‌ڵبژارده خۆی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی كۆپا ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه‌ی به زه‌حمه‌ت له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای برده‌وه.
له دوایاریی قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مریكا دا، شه‌وی رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و پێرۆ به‌یه‌كگه‌یشتن و له ئه‌نجامدا پێرۆ به زه‌حمه‌ت و به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كاتی ئاسایی یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات.
له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا لویس سوارێز ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و یانه‌ی بارسێلۆنا، لێدانه‌كه‌ی خۆی گۆڵ نه‌كرد و به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی به جیاوازی یه‌ك لێدان یارییه‌كه‌ی دۆڕاند و ماڵئاوایی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی پێرۆ گه‌یشته قۆناخی هه‌شت و له‌وێشدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیلی یاریی ده‌كات.