پاڵەوانی کۆپا ئەمێریکا و یۆرۆ بەیەکدەگەن


رووداو – هەولێر 

سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمەریكای باشوور رایگەیاند فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رازیبووە لەسەر ئەنجامدانی یارییەك لە نێوان پاڵەوانی كۆپا ئەمێریكا و پاڵەوانی یۆرۆی 2016.

ئەلیخاندرۆ دۆمێنیگیز لەسەر توویتەر بڵاویكردەوە، بەیەكەوە لەگەڵ یوێفا خەریكن بۆ دیاریكردنی كاتێكی گونجاو بۆ یارییەكە.

پاڵەوانی كۆپا ئەمێریكا هەڵبژاردەی چیلییە و پاڵەوانی یۆرۆیش رۆژی 10ی تەمموز دەردەكەوێت، كە ئەمڕۆ یارییەكانی قۆناخی هەشت دەستپێدەكات و هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆرتوگال و بەلجیكا پاڵێوراوی بەهێزن بۆ بردنەوەی نازناوەكە.