ڤیدیۆ؛ کچە ژاپۆنییەکەی خولی ئەمریکا هەمووانی سەرسامکرد

رووداو دیجیتاڵ

 

جان ئیندۆ، خانمە یاریزانی ژاپۆنی، لە یەکەم یاریی خۆیدا لە خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکادا، ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد و بووە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە.
 
لە دەستپێکی خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکادا، یانەی ئانجل سیتی لە لۆس ئەنجلس بە سەرکەوتن دەستیپێکرد، دوای ئەوەی میوانداری یانەی کارۆلینا کۆریدجی کرد و 2-1 لێیبردەوە.
 
خانمە یاریزانە ژاپۆنییەکەی ئانجل سیتی بە گۆڵێک و ئاسیستێک رۆڵی سەرەکی بینی لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ یانەکەی.
 
ڤانیسیا جیلز دوای تەنیا 3 خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، پاسێکی لە جان ئیندۆوە پێگەیشت و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئانجل سیتی تۆمارکرد.
 
دواتر جانی تەمەن 21 ساڵی ژاپۆنی، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
شەش خولەک دوای دەستپێکردنی نیوەی دووەم، دیبینیای خانمە یاریزانی بەرازیلی تاکە گۆڵی یانەی کارۆلینا کۆریدجی تۆمارکرد و یارییەکە بە سەرکەوتنی ئانجل سیتی.