کارلۆ ئەنچێلۆتی: حەزناکەین بکەوینە بەرامبەر مانچێستەر سیتی

رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، رایگەیاند کە دڵخۆشە بەبردنەوە و سەرکەوتن بۆ پلەی ئۆف. گوتیشی "لەنێوان مانچێستەر سیتی سێلتیکدا حەزدەکات بەرامبەر سێلتیک یاری بکات".
لە دوایین گەڕی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، ریال مەدرید بووە میوانی برێسی فەرەنسی و بەئەنجامی 3-0 لێیبردەوە و مانەوەی خۆی لە پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا، کارلۆ ئەنچێلۆتی دووپاتیکردەوە کە ئەوان چاوەڕێی ئەنجامی تیروپشکەکان.
پوختەی قسەکانی راهێنەری ریال مەدرید بەمشێویە بوو:
باشە، دەبێت چاوەڕێی تیروپشکەکە بین. لەسەر کاخەز ئەگەر رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببینەوە شتەکان بۆ هەردوو یانە ئاڵۆزتر دەبن. بەڵام تەنیا دەتوانین چاوەڕێی تیروپشکەکە بین و لەوە زیاتر هیچی دیکە نییە.
یارییەکەمان باش بوو، بەباشی یاریمان کرد. فۆڕمێکی باشمان نیشان دا، تیپەکە بەهێز و ورد بوو، بۆیە ئێمە دڵخۆشین. جێگەی داخە، چونکە دەمانتوانی کەمێک زووتر لەم پێشبڕکێیەدا بەهۆش خۆمان بێینەوە، بەڵام ئەوە بەو شێوەیە و دڵخۆشین کە لەم ساتەدا لەم ئاستەداین.
پێموایە لەسەر کاخەز مان سیتی چانسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی باشترە لە سێڵتیک لە رووی پێکهاتە و کوالیتییەوە. کەواتە، زۆر ئاسانە وەڵام بدەینەوە کە ئێمە حەزمان لە یاریکردن نییە بەرامبەر مانچێستەر سیتی. بەڵام ئەگەر ناچاربین بەرامبەر سیتی یاری بکەین وەک ساڵانی پێشوو یاری دەکەین.