ڤیدیۆ؛ مان سیتی دۆڕا، بەڵام گەیشتە یاری کۆتایی کاراباو کەپ

رووداو - هەولێر

 یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گه‌یشته‌ یاری کۆتایی جامی کاراباو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی هاوشاری دۆڕا.

یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دێربی مانچێسته‌ر له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیتیحاد، له‌ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا ئه‌نجامدرا و مانچێسته‌ر یونایتد یارییه‌که‌ی به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه‌.

له‌ خوله‌کی 35 نیمانیا ماتیچ گۆڵێکی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد تۆمارکرد، گێمی یه‌که‌م به‌م گۆڵه‌ کۆتاییهات.

له‌ خوله‌کی 76 ماتیچ به‌کارتی سوور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌، یارییه‌که‌ هیچ گۆڵێکی دیکه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی و مان سیتی که‌ یاری چوونی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک بردبووه‌ به‌ ئه‌نجامی هه‌ردوو یاری به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌رکه‌وت، له‌ یاری کۆتاییشدا مان سیتی به‌رامبه‌ر ئاستۆن ڤێلا یارییده‌کات.