یانەی هیلالی سعودی گەیشتە هەولێر


رووداو – هەولێر

 شاندی یانەی هیلالی سعودی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گەیشتنە شاری هەولێر و لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازییان لێکرا، سبه‌یش به‌رامبه‌ر نه‌فتی عێراقی یاریی ده‌كات.

یانەی هیلالی سعودی سبەی هەینی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ـی جامی زاید بۆ یانه‌ پاڵەوانه‌كانی عه‌ره‌ب، رووبەڕووی یانەی نەفتی عێراقی دەبێتەوە و یارییەکەش کاژێر 17:00 لە یاریگه‌ی فرانسۆ هەریری له‌ هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت، لە یاریی چوونیشدا یانە سعودییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام یارییەکە بردبووەوە.


دوای گەیشتنی شاندی یانەی هیلال یاریزانان و شاندی یانەکە لە فرۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر پێشوازییەکی گەرمیان لێکراو دواتر بەرەو هۆتێل بەڕێکەوتن.

یانه‌ی هیلالی سعودی یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا.

هاوكات یانه‌ی نه‌فتی عێراقی یارییه‌كانی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی عه‌ره‌بیدا، كه‌ به‌ جامی زاید ناسراوه‌، له‌سه‌ر یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریر له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات.