دانی كارڤاخال باسی نه‌خۆشییه ترسناكه‌كه‌ی ده‌كات
رۆژنامه‌ی دیاریۆ مه‌دریدیستا، هه‌ڤپه‌یڤینێكی درێژی له‌گه‌ڵ دانی كارڤاخال، یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كردووه، كه تێیدا باسی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه ده‌كات، كه به‌مدواییه تووشی هات، دووپاتیشی كرده‌وه، له‌وه ده‌ترسا ژیانی وه‌رزشیی له‌گه‌ڵ تۆپی پێ به‌یه‌كجاری كۆتایی پێبێ.
له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا كارڤاخال ده‌ڵێت "ئێستا ته‌ندروستیم باشه، هه‌ست به هیچ ئازارێك ناكه‌م. به چه‌ند كاتێكی ناخۆش تێپه‌ڕیم، كاتێك زانیم له‌وانه‌یه نه‌توانم جارێكی دیكه شه‌ق له تۆپ بده‌مه‌وه، بۆ چاكبوونه‌وه‌م له ماوه‌ی دوایی به سه‌رڕاستی كارم ده‌كرد، ریال مه‌درید به ئاگاوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا ده‌كردم، پزیشكان، هاوتیپ و راهێنه‌رانم پێیان راگه‌یاندم، ئارام بگرم، ئه‌وه بۆ چاكبوونه‌وه‌م گرنگترین شت بوو، چونكه ئه‌و نه‌خۆشییه له‌وانه‌یه به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار خراپتر بێت، بۆیه پێویست بوو پابه‌ندی خشته‌یه‌كی دیاریكراو بم".
ئه‌و زیاتر له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت "دوای گه‌شته‌كه‌ی دۆرتمۆند هه‌ستم به كه‌مێك ساردی له جه‌سته‌مدا كرد، شه‌وی هه‌ینی كاتی خه‌وتن سینگم ده‌ستی به ئازاركرد، به پزیشكانم راگه‌یاند، وامده‌زانی ته‌نیا نیشانه‌ی ئه‌و ساردبوونه‌یه، له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌م مه‌شقم كرد و ویستم رۆژی یه‌كشه‌ممه یاری بكه‌م".
كارڤاخال هه‌روه‌ها گوتیشی "بیرم له شته‌كه نه‌كرده‌وه، له كۆتایی رۆژه‌كه‌دا چه‌ند پشكنینێكم ئه‌نجامدا، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌كی ترسناك، ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان بۆ ده‌ستنیشان كردم، له‌و رۆژه‌وه بوومه گیرۆده‌ی پشكنینه‌كان، هه‌فته‌كانی یه‌كه‌م ئه‌سته‌م بوو، چونكه له‌نێوان هه‌فته‌ی سێیه‌م و چواره‌مدا، بۆم نه‌بوو هیچ شتێك بكه‌م، نه‌ده‌بوو هیچ هه‌وڵێك بده‌م، كه لێدانه‌كانی دڵم به‌رز بكاته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش زۆر به هێواشی تێده‌په‌ڕی. ویستم زوو بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام ده‌بوو پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه بم، كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه كردبووم، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه بوو دوای وه‌ستان بۆ یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی پێدام، توانای جه‌سته‌م به‌ده‌ست بێنمه‌وه و خێرایشم زیاد بكه‌م".