تیاگۆ مۆتا خانمە پیرەکە گەنج دەکاتەوە


رووداو دیجیتاڵ

تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بەردەوامە لە چاکسازییەکانی و دوایین گرێبەستی ئەم هاوینەی یانەکەی ئەنجامدا.
 
خانمە پیرەکە لە ساڵی 2021 لە بارودۆخێکی خراپی داراییدا تێدەپەڕی، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ئەرکی تیپەکەی لە ئەستۆ گرت، تیپەکە لەو سێ وەرزە  لەگەڵ راهێنەرە ئیتالییەکەدا تەنیا یەک جامی ئیتاڵیای بۆ تیپەکە بەدەستهێنا، ئەمەش کارگێڕی یانەکەی ناچار کرد راهێنەری ئیتالیەکە دووربخەنەوە و تیاگۆ مۆتایان لە شوێنی ئەو کردە راهێنەری یانەکە.
 
راهێنەرە ئیتاڵییەکە  لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی گوتی" ئەم ساڵ یانەیەکی جیاواز دەبینن، یوڤی دەبەینە قۆناخێکی جیاواز"
 
مۆتا، چەند گرێبەستێکی کردووە لەم وەرزەدا و بەپێی بووچونی شرۆڤەکاران، گرێبەستەکانی جێگەی سەرنجی زۆرن و ئەم وەرزە ژمارەیەکی ئاسان نابن. 

یاریزانە نوێیەکانی یوڤێنتوس کێن؟ 
 
1- دۆگلاس لویس، بە بڕی 52 ملیۆن یۆرۆ لە ئەستۆن ڤێلاوە چووەتە یوڤێنتوس
2- گۆڵپاریزی پێشووی یانەی مۆنزا میشێل دی گریگۆریۆ، بە شێوەی خواستن چووە یانەکە
3- تورام یولین، لە فەرەنساوە و یانەی ریسەوە پەیوەندی بە تیپەکەی تیاگۆوە کرد، بە بڕی 21 ملیۆن
4- خوان کابال، بە 13 ملیۆن لە هێلاس ڤیرۆناوە پەیوەندی بە ریزەکانی خانمە پیرەکە کرد
5- بەرگریکاری پیشووی یانەی ئەی سی میلان، کالولو بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بووەتە بەرگریکاری یانەی یوڤێنتۆس 
6- نیکۆڵاس گۆنزالێسی ئەرجەنتینی بە شێوەی خواستن پەیوەندی کردووە بە تیپەکەی تیاگۆ مۆتاوە 
7- کۆنسینساو لە پۆرتۆی پورتوگالییەوە پەیوەندیی بە یانەکەوە کردووە
8- کووپماینەرس یاریزانی پێشووی ئاتالانتا بە بڕی 46 ملیۆن گرێبەستی لەگەڵ یوڤی واژۆ کرد
 
کێیە ئەو کەسەی ئەم گرێبەستانە بۆ یانەکە دەکات؟
 
کریستیانۆ جینتۆلی، بەڕێوبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوس، لەو کاتەوەی دەستبەکاربووە هەموو میدیاکارانی بە خۆی سەرسام کردووە، جینتۆلی هەشت گرێبەستی بۆ یوڤی کردووە و کورسی یەدەگیشی پڕ کردووە لە یاریزانی باش، لە هەمووشی گرینگتر ئەوەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانانە بووە کە لە یانەکەدا خاوەنی مووچەی بەرز بوون.
 
یوڤێنتوس تاوەکو ئێستا دوو یاریی لەم وەرزەی سێریا ئای کردووە، هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە و هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە.