جوتیار هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی ده‌وێت
كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ سلێمانی
جوتیار جه‌زا، یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌فتى به‌غدا رێككهوتوومه، به‌ڵام هه‌تا یه‌ك یانه‌ى كوردستانى هه‌بێت ناچمه هیچ یانه‌یه‌كى به‌غدا".
جوتیار جه‌زا، یه‌كێكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ى به‌رهه‌مى قوتابخانه‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانین، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له یارییه‌كانى پاڵاوتنى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد، كارگێڕی یانه‌ى نه‌فتى عێراقی هه‌رزوو گرێبه‌ستێكى پێشكه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و به‌غدا بیبات، كه چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندی ئه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه به فه‌رمى كۆتایی بێت.
جوتیار، له‌و باره‌وه به (رووداوى وه‌رزشی) گوت "گرێبه‌ستى من له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵه، كه به‌شدارى یارییه‌كانى پاڵاوتنیشمان كرد بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولى عێراق كارگێڕی یانه‌ى نه‌فت و راهێنه‌ره‌كه‌ى داوایان لێكردم بچمه ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتنه شارى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانمان به ته‌واوى كۆتایی پێ‌بێنن و یارى بۆ نه‌فت بكه‌م له خولى عێراق، كه وادیاربوو ئاستى منیان به‌دڵ بووه".
یاریزانی ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی "منیش چوومه به‌غدا، ئه‌وان رازین چ به مووچه یان به گرێبه‌ست یارییان بۆ بكه‌م، ئێستا رێكهوتووینهو واژووم كردووه بۆ ئه‌وه‌ى یارییان بۆ بكه‌م".
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى داواكردنى له‌لایه‌ن یانه‌ى سلێمانى یان هه‌ر یانه‌یه‌كى كوردستانى به‌شدار له خولى عێراقدا، جوتیار گوتیشى "هه‌ر یانه‌یه‌كی كوردستان، كه به‌شدار بێت له خولى عێراقی، یانه‌ى سلێمانى، هه‌ولێر یان زاخۆ بێت، داوام لێبكات یاری بۆ بكه‌م، ئاماده‌م خزمه‌تى بكه‌م، چونكه هه‌تا یانه‌یه‌كى كوردستانی هه‌بێت یارى بۆ هیچ یانه‌یه‌كى عێراقی ناكه‌م". ئه‌و گوتیشی "زۆر حه‌زده‌كه‌م سلێمانى به‌شداری له خولى عێراقدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تی بكه‌م، ئه‌وه بۆ من درهفهتێكى زۆر باش ده‌بێت".
جوتیار ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه خه‌ونی ئه‌و گه‌یشتنه به ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانیى عێراق.