یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌م یاریی ئاماده‌كاری برده‌وه
رووداو – هه‌ولێر
له پاڵه‌وانیه‌تیی جامی نێوده‌وڵه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی برده‌وه.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا كرا و تێیدا هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ یه‌كسانبوون، سه‌ره‌تا له گێمی یه‌كه‌مدا بارسا به دوو گۆڵی یاریزانان مونیر حه‌دادی و ئارسه‌ر میلۆ له خوله‌كه‌كانی 15 و 29 پێشكه‌وت، به‌ڵام له گێمی دووه‌مدا تۆتێنهام گه‌ڕایه‌وه كه‌شی یارییه‌كه و هه‌ریه‌كه له سۆنگ هیونگ مین و جۆرج نكۆدۆ دوو گۆڵیان له خوله‌كه‌كانی 73 و 75دا تۆماركرد و یارییه‌كه‌یان یه‌كسانكرده‌وه.
پاشان به پێی سیستمی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، یارییه‌كه چووه لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خاڵی سزا و تێیدا یانه‌ی بارسێلۆنا به ئه‌نجامی 5-3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م یاریی ئاماده‌كاریی بارسێلۆنا بوو له‌م وه‌رزه‌دا له میانه‌ی جامی پاڵه‌وانان و هه‌رسێ یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بارسا ئارسه‌ر میلۆ (گۆڵێكی تۆماركرد) و كیلمنت لینگلیت و مالكۆم به‌شداریی یارییه‌كه‌یان كرد.
بارسێلۆنا یاریی دووه‌می له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر رۆمای ئیتالی ده‌كات.
تۆتێنهامیش كه یاریی یه‌كه‌می به 4-1 گۆڵ له رۆمای ئیتالی برده‌وه، یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر میلانی ئیتالی ده‌بێت له چوارشه‌ممه‌ی داهاتوودا.