پیلیشكۆڤا بووه پاڵه‌وانی شتوتگارت
رووداو – هه‌ولێر
كچه یاریزانی چیكی كارۆلینا پیلشكۆڤا نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی شتوتگارتی برده‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نازناوه بۆ ئه‌م كچه یاریزانه له 2018دا.
پیلیشكۆڤا له یاریی كۆتاییدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئه‌نجامی 2-0 كۆمه‌ڵه له یاریزانی ئه‌مه‌ریكی كوكو ڤاندویگی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 7-6 و 6-4 بوو.
پیلیشكۆڤا، كه له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیی جیهانییه، ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و یارییه‌كه‌ی به ماوه‌ی یه‌ك كاژێر و 56 خوله‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ته‌واوكرد.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نازناوه بۆ ئه‌م كچه یاریزانه له ساڵی 2018دا.