تیتێ داوای لێبوردن دەکات
رووداو دیجیتاڵ
تيتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازيل، داوای لێبوردن لە بەرازیلییەکان و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و میکێل ئارتێتای راهێنەری ئەو یانەیەی پرێمەرلیگ دەکات، دەشڵێت "من خاوەنی رەوشتی خۆمم و پیشەگەرانە کاردەکەم".
بەمدواییە هەندێک لە راپۆرتە رۆژنەماڤانییەکاب باسیان لەوە کردووە کە یانەی ئاریسناڵ بە نهێنی لەگەڵ تیتێی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل رێککەوتووە، بۆ ئەوەی لە وەرزی 2023-2024ـدا راهێنەری بەرازیل پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەکە وەربگرێت.
تیتێ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بۆلیڤیا، لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، ئەو هەەواڵيی رەتکردەوە و دووپاتیکردەوە کە ئەو قسانە دوورن لە راستی.
تیتێ گوتی "هەست بە نیگەرانی دەکەم بەهۆی ئەو هەواڵەی بڵاوبووەتەوە، گوایە من بە نهێنی دانوستاندنم لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ کردووە بۆ ئەوەی ببمە راهێنەری ئەو یانەیە، کە لە راستیدا ئەو هەواڵە درۆیە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە".
راهێنەری سامبا، زیاتر گوتی "من بە هەموو ئەو کەسانە دەڵێم کە من نوێنەرایەتییان دەکەم و پەیوەندییان بە منەوە هەیە، دڵنیابن، چونکە تیتێ خاون رەوشتێکی کەسییە و پیشەگەرانە رەفتار دەکات، من هەست بەو بەرپرسیاریەتییە دەکەم کە هەڵمگرتووە، کە سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەرازیلە".
تیتێ هەروەها گوتی "ئارسیناڵ من داوای لێبوردنت لێدەکەم، میکێل ئارتێتا ببورە، ئەم هەواڵە راست نییە، هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ ئارسیناڵ نەبووە".