یاریزانانى خاوەن پێداویستی تایبەتى بەشدار لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا ده‌كه‌ن

لە دهۆک چەند یاریزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە ژمارەیان 10 یاریزانە، مەشق و راهێنانەکانییان چر کردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا بە ناوی هەڵبژاردەی کوردستان لە وڵاتی ئوردن، بەڵام ئەو یاریزانانە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا بکەن، ئەمە جگە لەوەی پێشتریش لە چەندین پاڵەوانێتییدا بەشدارییان کردووە.