لێدوانی فەرمی ئیمانوێل ماکرۆن لەبارەی داهاتووی ئێمباپێوە

رووداو دیجیتاڵ
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی ئێوارەخوانەکەی کۆشکی ئیلیزێوە دێتە دەنگ و رەتی دەکاتەوە باسی داهاتووی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی کردبێت. 
 
شەوی سێشەممە لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئێمباپێ لەگەڵ هەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن، ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و چەندین کەسایەتیی دیکە بەشدارییان لە ئێوارەخوانێکدا کرد، کە لە چوارچێوەی سەردانی شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر بۆ فەرەنسا رێکخرابوو.
 
ئێوارە خوانەکە مشتومڕی زۆری نایەوە و بەشێک لە میدیاکان باسیان لەوە دەکرد کە ماکرۆن ویستویەتی گووشار لەسەر ئێمباپێ درووستبکات و رازیبکات لە فەرەنسا بمێنێتەوە، سەرۆکەکەی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، رەتی کردەوە باسی داهاتووی ئێمباپێی کردبێت و دەڵێت "لە ئێوارە خوانەکەدا باسی داهاتووی ئێمباپێم نەکردووە، من ئەو کارە بۆ بەڕێوبەرانی پاریس سانجێرمان بەجێدەهێڵم."
 
لە رابردوودا، کاتێک هەواڵی پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە ریال مەدریدەوە بڵاوبووەوە، ماکرۆن چەند جارێک پەیوەندی بە ئێمباپێوە کرد و رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە رازیکردنی ئەستێرە فەرەنسییەکە بەمانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە.