موسا تەعمەری: ئامانجمان گەیشتنە بە یاریی کۆتایی

رووداو دیجیتاڵ
 
موسا تەعمەری، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئوردن، دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر عێراق ئامانجی هەڵبژاردەکەی لە جامی ئاسیا ئاشکرا دەکات. 
 
لە قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا، هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و عێراق رووبەڕووی یەکدی بوونەوە، تاوەکو دوایین خولەکەکان هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێک لە پێش بوو، دواتر لە خولەکەکانی 95 و 97 ئوردن دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا. 
 
تەعمەری سەرەتا سوپاسی هاندەرانی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت "بەخێرهاتنی هاندەرانمان دەکەین و زۆر سوپاسیان دەکەین کە باوەڕیان بە ئێمە هەبوو و کاتێک کەوتینە دواوە، یاریگەیان بەجێنە‌‌هێشت."
 
ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئوردن لەبارەی گەڕانەوەیان لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە دەڵێت "تیپە گەورەکان لە هەر کاتێکدا بێت دەتوانن بگەڕێنەوە، من باسی ئەوەم دەکرد بۆ یاریزانانی هاوڕێم کاتێک عێراق گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و پێشکەوت، توانیمان بگەڕێینەوە و تاوەکو دواخولەک خۆمان بەدەستەوە نەدا."
 
دواتر تەعمەری باسی ئامانجی هەڵبژاردەکەی دەکات و دەڵێت "سوپاسی میدیاکان و بەرپرسانی ئوردن دەکەین، پشتیوان بە خوا دەگەینە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا."
 
رۆژی 10ـی کانوونی دووەم، لە قۆناخی هەشتی جامی ئاسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و تاجیکستان بەیەک دەگەن، یارییەکە لە یاریگەی ئەحمەد بن عەلی بەڕێوەدەچێت و براوەی یارییەکە راستەوخۆ بۆ یاریی پێش کۆتایی جامەکە سەردەکەوێت.