فاینۆرد و ئێڤەرتۆن و ئینتەر سەرکەوتن
لە یارییەكانی خولی ئەوروپا بۆ یانەكان، كە بە یۆروپا لیگ ناسراوە، یانەی فاینۆرد رۆتردام خۆی گەیاندە قۆناخی دووەم، دوای بردنەوەی لە یانەی سڤییای هەڵگری نازناوەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.
لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆپالیگدا فاینۆرد سەركەوتنێكی گرینگی تۆماركرد و بە دوو گۆڵ یانەی سڤییای پاڵەوانی وەرزی رابردووی دووچاری شكست كرد، بەمەش بۆ قۆناخی دووەم سەركەوت بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ و سڤییاش بە 8 خاڵ لە پلەی دووەمە.
گۆڵەكانی فاینۆرد یانس نۆرنسترا و كەریم ئەحمەدی تۆماریانكرد.
هەر لە كۆمەڵەی حەوتەمدا یانیە رێجكای كڕواتی بە دوو گۆڵ لە یانەی ستاندار لیاگی بەلجیكی بردەوە.
لە كۆمەڵەی هەشتەمیشدا یانەی ئێڤەرتۆن بۆ قۆناخی دووەم سەركەوت دوای بردنەوەی بە دوو گۆڵ لە یانەی ڤۆلسبۆرگی ئەڵمانی، لۆكاكۆ و كیڤن میرالێش گۆڵەكانیان بۆ ئێڤەرتۆن تۆماركرد، هەر لەو كۆمەڵەیەدا كراسنۆداری رووسی و لیلی فەرِّەنسی بە گۆڵێك یەكسانبوون.
لە لای خۆیەوە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گەیشتە قۆناخی دووەم، دوای بردنەوەی بە 2-1 گۆڵ لە یانەی دێنبرۆی ئۆكڕاینی بردەوە، بەمەش بووە 11 خاڵ و لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەیەتی.
هەروەها یانەی ناپۆلیی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی سپارتا پراگی چیكی بەبێ گۆڵ یەكسانبوو، لەگەڵ ئەوانیشدا یۆنگ بۆیزی سویسری بە 3-1 گۆڵ لە سلۆڤان براتیسلاڤای سلۆڤاكی بردەوە.